تۆڕی کارەبای نیشتمانیی لە باشوری عێراق بە تەواوی کوژایەوە

2022-08-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
شەوی ڕابردوو، تۆڕی کارەبای نیشتمانی عێراق، لە زۆربەی ھەرە زۆری پارێزگاکانی باشور کوژایەوە و لێکدانەوەی جیاواز بۆ ھۆکاری ڕوداوەکە دەکرێت.

ھەندێک لە میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، کوژانەوەکە بەھۆی تەقینەوەیەکەوە بووە کە لە وێستگەی کارەبای غازی بەسرە ڕویداوە، وەزارەتی کارەبای عێراقیش رایگەیاندووە، بەھۆی فشاری زۆرەوە بووە لەسەر تۆڕەکانی کارەبا.

لەو بارەیەوە ئەحمەد موسا وتەبێژی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەھۆی فشار و گەرمای زۆرەوە یەکێک لە سەنتەرەکانی گۆڕینی ١٣٢ کەیڤی وێستگەی کارەبای بەسرە تەقیوەتەوە، بەو ھۆیەشەوە کوژانەوەی گشتی ڕوویداوە و کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکانی باشور بڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شوێنی تەقینەوەکە بە تەواوی لە سیستمی کارەبای باشور بڕدراوە،  دوای ماوەیەک ھێڵ و یەکەکانی تری گواستنەوەی پێکەوە بەستراونەتەوە و یەک بە یەک وێستگەکان خراونەتەوە کار.