بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی رایگەیاند، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە بۆ ماوەی چوار رۆژ تونێلی پێشڕەو دادەخرێت.
محەمەد جەلیل مەجید، بەڕێوەبەری گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی قائیمقامیەتی چوارتاو و بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی کردوە سەبارەت بە کارکردن لە تونێلی پێشڕەودا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تونێلی پشڕەو بۆ ماوەی چوار رۆژ و لە رۆژانی (٤-٥-٦-٢٠٢٢/٧/٧) لە سەعات ھەشتی شەوەوە تا پێنجی بەیانی دادەخرێت.
دەشڵێت: ئامانج لە داخستنی تونێلی پێشڕەو جێبەجێکردنی پڕۆژەی دەرکردنی فیدەری (١١kv) لە وێستگەی مۆبایلی ھەواری شارەوە بۆ تونێلەکە.