شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرپەرشتیاری مەڵبەندانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین، سەردانی ئارام قادر خەبات، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کرد و لەباری تەندروستی پرسییەوە.
لە سەردانەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە تەندروستی ئارام قادر خەباتی پرسی و ھیواشی خواست بەزوویی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو کایەی سیاسی و رۆڵی خۆی ببینێت وەک کادرێکی بە بە توانای یەکێتی.
لەبەرامبەردا، ئارام قادر خەبات سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد بۆ ئەو سەردانە و خەمخۆری و دڵسۆزی پرسینەوە لە تەندروستیان.