ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت لە ھەولێر دەستپێدەکات

2022-06-30   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیاری داخستنی شوێنەکانی فرۆشتنی چەک لە ھەولێر دەکەوێتە بوار جێبەجێکردنەوە و پارێزگای ھەولێریش رایدەگەیەنێت، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت دەستپێدەکەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەکو لیژنەی ئەمنی پاریزگای ھەولێر لەمڕۆوە بڕیاری داخستنی شوێنی فرۆشتنی چەک جێبەجێکراوە و بڕیادرا بەداخستنی ئەو شوێنانی چەکی لێدەفرۆشرێت و ھەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر.

وتیشی، ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و زێرەڤانی و پێشمەرگە راسپێردران بۆ دروستکردنی ھێزی ھاوبەش بۆ دانانی بازگە و لەمڕۆوە دەستبەکار دەبن بۆ ھەڵمەتی دەستبەسەراگرتنی چەکی بێ مۆڵەت.

راشیگەیاند، ھەموو پرسەگەی فەرمانگەکانی ھەولێر و ئاسایشی بازگەکان راپرسێراون لێکۆڵێنەوە لەو  کەسانە بکەن چەکی بێ مۆڵەتیان پێییە و دەستبەسەر چەکەکانیاندا بگیرێت.