کەشناسی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بەپێی پێشبینییەکانیش پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
بەشی پێشبینییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵە لەگەڵ زیاد بوونی خێرایی با لە کاتەکانی ئێوارە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ھەولێر: ٣٩
سڵێمانی : ٣٨
دھۆک: ٣٨
کەرکوک : ٤٢
ھەڵەبجە : ٤٠
سۆران: ٣٨
راپەرین : ٣٥
گەرمیان : ٤٤