مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ھەواری شار بە ھاوکاری ئاسایشی سلێمانی ١٠ تۆمەتباریان دەستگیرکرد و دەستیشیان گرت بەسەر دوو چەکدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پاش دروستبونی شەڕو ئاڵۆزی لەنێوان ژمارەیەک ھاوڵاتییدا لە گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانرا شەڕەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ١٠ تۆمەتباریش دەستگیربکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستیش بەسەر دوو چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچەدا گیران کە بەتۆمەتبارەکان بووە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.