سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەبارەی کوشتنی دوو مامۆستاکە روونکردنەوە دەدات

2022-06-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستاکەی دوێنێ لە ھەولێر لەلایەن خوێندکارێکەوە رونکردنەوە دەدات و داواش لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کەیسی کوشتنی ئەو دوو مامۆستایە دوانەخرێت.

د. کامەران یونس محەمەد سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کەیسی کوشتنی دوو مامۆستاکە دوانەخرێت و بەزووترین کات تۆمەتبار بە سزا بگەیەنرێت و وەکو زانکۆی سەڵاحەدینیش تیمێکی پارێزەری پێکدەھێنن و کەیسەکەش دەبێتە کەیسێکی زانکۆی سەڵاحەدین.


وتیشی، ئەو کەسەی تۆمەتبارە بە کوشتنی دوو مامۆستاکە پێشتر داواکاری پیشکەشی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بۆ خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین و ئاڕاستەی راگری کۆلێژی یاسا کراوە و د. کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاساش رەزامەندی لەسەر دەوامکردنی ئەو خوێندکارە داوە لە زانکۆی سەڵاحەدین.