کوردسات نیوز بەدواداچوون بۆ ئاستەنگییەکانی راگرتنی ئینتەرنێت دەکات

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
راگرتنی ھێڵی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ئامادەیی چەند ساڵێکە بۆتە رێکارێک تا رێگری بکرێت لە دزەپێکردنی پرسیارەکان،

 لەمساڵیشدا وەزارەتی پەروەردە جگە لە راگرتنی ھێڵی ئینتەرنێت چەندین رێگەی تری گرتۆتەبەر تا بە پاکی تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدرێت ، بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانیش بووە بە ھۆکارێک تا ئینتەرنێتی ٦ میلیۆن کەس رابگیرێت و ئاستەنگ بۆ ئیش و کار و ژیانی رۆژانەیان دروستببێت.