بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات تانکی ئاوی ماڵەکانیان پاکبکەنەوە

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی دڵنیایی دەدات لە پاکی ئاوی ماڵان و اواش لە ھاوڵاتیان دەکات لەپێناو پاراستنی تەندروستییان ساڵانە چەند جارێک تانکی ئاوی ماڵەکانیان پاک بکەنەوە.

ئامانج جەلال لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەبەردەوامی خەزانەکانی ئاو پاک دەکەنەوە و پێش دابەشکردنی ئاویش پشکنینی بۆ دەکەن، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد، ساڵانە چەند جارێک تانکی ماڵانەکانیان پاک بکەنەوە.