سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان نیگەرانیی دەردەبڕێت لە ڕووداوی کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر و داوا لە دادگا دەکات توندترین ڕێکار بەرامبەر بکوژەکە بگرێتەبەر .
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی ھاوخەمیی، جەختی لە گرنگیی ھەوڵەکانی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردووەتەوە بۆ دەرکردن و ڕێکخستنی یاساکانی قەدەغەکردنی ھەڵگرتن و بەکارھێنانی چەک و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پێویستە چەک بە ھەموو شێوەیەک لە کۆمەڵگە و ژیانی ئاسایی خەڵک دوور بخرێتەوە و سنوورێک بۆ ئەو تاوانکارییانە دابنرێت.
داواش لە دادگاکان کراوە بە پێی یاسا بەرکارەکان توندترین ڕێکار لەگەڵ کەیسەکە بگرنەبەر و ھیچ ئاسانکارییەکی بۆ نەکرێت، بۆ ئەوەی نەبێتە ھۆکار بۆ زیادبوونی ئەوجۆرە تاوانانە.