قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات ھەوڵی جددی بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی چەکداری و توندوتیژی.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ھەواڵی ڕووداوێکی دڵتەزێن ڕایچڵەکاندین کە بە داخەوە ھەواڵی شەھیدبوونی ھەردوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین "د. کاوان ئیسماعیل" و "د. ئیدریس حەمە خانی" بوو.
ڕاشیگەیاندووە، ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکات و دەستخۆشی لە ھێزە ئەمنیەکان دەکات کە توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیر بکەن و ڕووبەڕووی یاسای بکەنەوە تا بە سزای خۆی بگات.
دووپاتیشیکردووەتەوە، دەبێت ئەوپەڕی ھەوڵ بدرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی چەکداری و ھەر جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی.