پشکنینە تاقیگەییەکان دەریانخستووە سەوزە ھۆکاری سەرەکی گواستنەوەی کۆلێرا نییە لە ھەرێم

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھەر چەندە لە سەرەتادا ھەموو جۆرەکانی سەوزە بە ھۆکاری سەرەکی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا دادەنرا لە ھەرێم، بەڵام ئێستا پشکنینە تاقیگەییەکان دەریاخستووە سەوزە ھۆکاری گواستنەوەی پەتاکە نییە، بەڵکو شێوازی ئاودێرییەکەی کاریگەری لەسەر پاک یان پیسبوونی سەوزەکە ھەیە.

بەرپرسانی تەندروستی کەرکوکیش پێیانوایە نەخۆشی کۆلێرا لە ھەموو شتێکی پیسەوە سەرھەڵدەدات، بەڵام ھەموو خواردن و خواردنەوەیەک سەرچاوەی ئاوەکەی پاک بێت ئەوا نەخۆشی کۆلێرا لە ناو دەبات.