فەرماندەیی بارزان رونکردنەوەیەکی لەسەر بکوژی ٢ مامۆستاکەی ھەولێر بڵاوکردەوە

2022-06-28   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
فەرماندەیی بارزان رونکردنەوەیەکی لەسەر بکوژی ٢ مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی بارزان نیە و ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستیەوە.

دەقی رونکردنەوەکەی فەرماندەیی بارزان:

روونکردنەوەیەک لە فەرماندەیی بارزانەوە

دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لەھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی  بارزان نیە  و ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە دوورن لە راستیەوە.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین و ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نیە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بۆوە.

فەرماندەیی بارزان