حکومەتی ھەرێم ١٨٧ ملیۆن دیناری بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی تونێلی دەربەندیخان تەرخان کرد و رەزامەندیش دراوە بۆ دروستکردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێم لە رایگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی رەزامەندیدا بۆ تەرخانکردنی بڕی ١٨٧ ملیۆن و ٨٢٨ ھەزار دینار بۆ پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان.
راشیگەیاند، رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە و بڕیاردراوە کە لیژنەیەکی ھاوبەش لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و وەزارەتی پلاندانان پێکبھێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ باشترین کۆمپانیای ناوچەکە تایبەت بە دروستکردنی تونێلی دووەمی دەربەندیخان.