سەربازگەی زێلکانی تورکیا لە پارێزگای موسڵ بە موشەکی کاتیوشا کرایە ئامانج .
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند ، دوا نیوەرۆی ئەمرۆ سەربازگەی زێلکانی تورکیا لە رێی دوو مووشەکی کاتیوشاوە کراوەتە ئامانج ، بەڵام موشەکەکان لە دەروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و ھیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە .
لە سەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە نۆیەمین جارە ھێرش دەکرێتە سەر سەربازگەی زێلکان کە تاکە سەربازگەی سەربازانی تورکیایە لە سنوری موسڵ ، لە ھێرشەکەی مانگی رابردووشدا بۆ سەر سەربازگەکە کە بە شەش درۆن ئەنجامدرا ، ٥ سەرباز و ئەفسەر و چێشتلێنەریکی کورد کوژران .