مستەفا کازمی لە سعودیەوە گەیشتە ئێران

2022-06-26   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای سەردانەکەی بۆ سعودیە، گەیشتە ئێران و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی بەغداد و تاران و رەوشی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.

شەوی رابردوو، مستەفا کازمی بە سەردانێکی رەسمیی گەیشتە شاری جدەی سعودیە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەوە کۆبووەوە و ھاریکارییە ئابوورییەکانی نێوان عێراق و سعودیەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لە رۆڵی عێراق لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە ناوچەکە کردوەتەوە.

بڕیارەیشە مستەفا کازمی لە ئێران لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی بەغداد و تاران و دانوستانەکانی نێوان سعودیە و ئێران، بە نێوەندگیریی عێراق بکەن.