بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ھاوڵاتیان دەکاتەوە بەمەبەستی چاککردنی شەقامی تونێلی پێشڕەو، بۆ ماوەی چوار سەعات لە(۹ی بەیانی بۆ ۱ی پاش نیوەڕۆ) تونێلەکە دادەخرێت .
لەئاگادارییەکەی ھاتوچۆدا ئاماژە بەوەشکراوە ، داخستنی تونێلەکە بەمەبەستی چاککردنی شەقامی ناو تونێلەکەیە و شەقامی دەرەوەیەتی، کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوبەرایەتی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگاوبانی سلێمانی جێبەجێ دەکرێت .
ھەر بۆیە داوا لەشۆفێران دەکەین کە لەو ماوەیەدا، ڕێگەی سەرچیای ئەزمڕ بەکاربێنن.