ئێران چەند ھەفتەیەک لە دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی دوورە

2022-05-18   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"بێنی گانتز" وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ڕایگەیاند، ئێران چەند ھەفتەیەک لە بەرھەمھێنانی بۆمبی ئەتۆمی دوورە.

"بێنی گانتز" لە وتەیەکیدا ڕایگەیاندووە، ئێران ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرھەمھێنان و دانانی ھەزار ئامێری سەنتەر فیوچی پێشکەوتوو لە جۆری  "ئای ئاڕ ٦" لە ژێر زەوی نزیک "نەتەنز".

وتیشی، ئێران چەند ھەفتەیەک دوورە لە کۆکردنەوەی تەواوی پێداویستییەکان بۆ بەرھەمھێنانی بۆمبی ئەتۆمی، بۆیە باجی وەستاندنی ئێران لە ئێستادا کەمترە وەک لە دوای ساڵێک.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ڕاشیگەیاند، ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوودا دەیویست فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی کەرتی ڕۆژئاوا بکات، بەڵام لە عێراق خراونەتە خوارەوە.