خەڵاتی زێڕینی بلە گەیەنرایە دەستی ھاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش

2022-05-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دوای ئەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی زێڕێنی بلە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، یەکێک لە خەڵاتەکان بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووتری ھەدەپە و خەڵاتەکەش لە لایەن فەلەکناس ئۆجا پەرلەمانتاری ھەدەپەوە وەرگیرا.

ئەو پەرلەمانتارەی ھەدەپەش خەڵاتەکەی گەیاندە دەستی "باشاک دەمیرتاش" ھاوسەری "سەڵاحەدین دەمیرتاش" بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە دەستی دەمیرتاش لە زیندان.

پێشتریش "سەڵاحەدین دەمیرتاش" لە پەیامێکدا بە بۆنەی دیاریکردنی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە ڕایگەیاند، بە شایستە بینینی بۆ پێدانی خەڵاتی ئیبراھیم ئەحمەد شانازییەکی گەورەیە و بە ڕەحمەت و منەتەوە یادی ئیبراھیم ئەحمەد دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خەڵاتە بەرپرسیارییەتیی و ئەرکی بەرامبەر گەلەکەی زیاترکردووە، ھەوڵیش دەدات شایستەی ئەو خەڵاتە بێت.