ئەمڕۆ لە کاتی وەرگرتنی مووچە، دوو خانەنشین لەبەردەم لقی سلێمانی بانکی بازرگانی گیانیان لەدەستدا و تەندروستی سلێمانیش دەڵێت بەھۆی نۆبەی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە.
"سامان لەتیف" لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو خانەنشین لە سەرەی وەرگرتنی مووچەکانیان ڕەوشی تەندروستییان تێکچوو، تیمەکانی فریاکەوتنی خێرا لە ماوەی ٦ بۆ ٧ دەقیقە گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە بەڵام لە کاتی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە بەھۆی "نۆبەی دڵەوە" گیانیان لەدەستدا و ناسنامەی یەکێکیان ئاشکرا بووە خەڵکی سلێمانییە.