دووپشکیش سوودی خۆی ھەیە

04/05/2021
228 جار خوێندراوەتەوە

فەیسەڵ عەلی

لە پەناپەسێوەوە
ئەم چیرۆکە گرنگ و سەیرە، وامان لێدەکات ھەڵوەستەیەک بکەین تاوەکو بچینە نێو وردەکارییەکانییەوە کە ناتوانرێ دەرک بە قووڵی جوانییەکانی بکرێت جگە لەوانەی بڕوای تەواویان بەوە ھەیە کە زۆربەی ئەو چیرۆکە ئیلھام بەخشانەمان پێ ناگات، تەنھا دوای ئەوەی قارەمانی ئەو چیرۆکانە قورسی و ناخۆشی ئەو ئەزمون و تاڵی شکست و دووبارەکردنەوەی ئەچێژن و سوور دەبن لەسەر بەردەوامیدان، بەبێ ئەوەی گوێ بە بۆچوونە نەرێنی و پەشیمانکەرەوەکان بدەن. ئەم گەنجە ئەگەر بۆ ساتێکیش گوێی بە بۆچوونی ئەوانیتر بدابایە سەبارەت بەو بیرۆکە نامۆیەی، دەبوو بەر لە دەستپێکردن دەستبەرداری بووایە، ئەگەر باسی نیەتی خۆی لە وازھێنانی خوێندن بۆ گەڕان بەدوای ھێنانەدی خەونەکەی بکردبایە، ئامۆژگارییان دەکرد بەوەی دوای نەکەوێت و چونکە چارەنووسەکەی شکست و پەشیمانییە. گرفتەکەمان لەوەدایە، زۆربەی گەنجەکانمان خەون بە دەوڵەمەندبوون و بەدیھێنانی خەونەکانیانەوە دەبینن، بە ئاقاری ئەو پرۆژە تەقلیدیانە دەچن کە گیانی سەرکێشی و مەترسی تێدا نییە و لەناو بازنەی ھەڵسەنگاندنی ئەوانیتردایە. کەمن ئەوانەی لە دەرەوەی سندوقەکە بیردەکەنەوە و بیرۆکەی خوڵقێنەریان بۆ پرۆژەی نوێ ھەیە.

ئەم جۆرە عەقڵە داھێنەرانە کە پشت بە گیانی داھێنان و جیاکاری دەبەستن، ئەوانەن کە کۆمەڵگەی ئێمە پێویستی زۆری پێیان ھەیە. نیشتمانەکەمان پڕە لە دەرامەتی سروشتی و ژینگەیەکی لەباریشی ھەیە، زەمینەیەکی رەخساوی بۆ دەوڵەمەندبوون و بەدیھێنانی خەونەکان ھەیە. ھیواخوازم دەستپێشخەرییەک بەناوی (مێشکت بەگەڕبخە) بکرێت، بۆ ئەوەی مێشکی گەنجان بجولێنرێت و ھەندێک لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی وەک شەراکەتی کۆمەڵگەیی دەستگیرۆییان بکات و زەمینەی دیداری گەنجە داھێنەرەکان رێک بخات، ئەو گەنجانەی لە دەرەوەی سندوقەکە بیردەکەنەوە، بۆ ئەوەی بەشداری لە بەرھەمھێنانی بیروبۆچوونی سەرکێش و داھێنەرانە بکەن و قابیلی جێبەجێکردن بن لەسەر ئەرزی واقیع.