وتار
کاریگەری رووداوەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەسەر جیھان
سالار مەحمود
  (ترەمپ توشی دادگایی کردن دەبێتەوە)
ملنەدانی ترەمپ بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دۆخێکی پڕ دڵە راوکێی لەناوخۆی ئەمریکا دروست کردوە. ئەمڕۆ دەرکەوت ترەمپ نایەوێ بە ئاسانی دەستبەردار ببێ. ھەرچەندە دوا رۆژەکانی سەرۆکایەتی زۆر بە سەلبی لەسەر ئەمریکا بەڕێ دەکات. سومعەی ئەمریکای لەسەر ئاستی ناوخۆو پێشتریش لەسەر ئاستی دەرەوە رووشاند.
ناکۆکی گەورەی خستۆتە ناو حزبەکەی خۆشیەوە، نەک کۆنگرێس و دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ترەمپ بوو بە رووداوێکی دەگمەن لە مێژووی سیاسی ئەمریکاو مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکا.
ئەم رووداوە رەوتی پۆپۆلیست لە جیھاندا زیاتر پەرەپێدەدات. ماوەی دووسەدساڵە کۆنگرێسی ئەمریکا تووشی پەلاماری لەو جۆرە نەبوەتەوە. سەرەتای ساڵی ۱۸۱٤ لەلایەن بەریتانیای عوزماوە داگیرکراو سوتێنرا. 
کونگرێس ساڵی ۱۷۸۹ دامەزراوە
لە ھەردوو نوێنەران و ئەنجومەنی پیران پێک ھاتووە.
٥۳٥ ئەندامی ھەیە، ۱٠٠ سینات و ٤۳٥ ئەندام.
کۆنگرێس دڵی دەوڵەت و ھەیبەتی باڵای مێژووی سیاسی ئەمریکایە. جگە لە یاسا دانان
گرنگترین کارەکانی دامەزراندنی حاکمی مەحکەمەی باڵاو مەحکەمەی فیدراڵیشە. لەگەڵ پەسەندکردنی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.
ئەمریکا بەم رووداوە تووشی بومەلەرزەیەکی ناوخۆیی بووەتەوە.  ترەمپ توشی دادگایی کردن دەبێتەوە.
لەناو پارتەکەی خۆشیەوە لایەنگیری دادگایی کردنی بۆ دروست دەبێت.

ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
1/7/2021 2:11:38 PM
‌‌ بابەتەکانی تری نوسەر ...