هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا
تەحسین تەها چۆمانی
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا بۆ چوار ساڵی داهاتوو، ئێستا قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئاخۆ به سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ، یان جۆ بایدن، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چ گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت؟ ئه‌مه به‌تایبه‌ت بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر جددیتر قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كرێت و سه‌ره‌كیترین پرسیش له‌و نێوه‌نده‌دا ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌ركه‌وتنی هه‌ریه‌ك له دوو كاندیده ركابه‌ره‌كه، به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن؟.
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه و به‌تایبه‌ت له دوای رووداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر، هاوكات پرسی تیرۆر، هه‌روه‌ها بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك ئه‌فغانستان، عیراق و به‌م دواییانه‌ش سوریا، كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكاوه بووه. بێگومان بۆ چوار ساڵی داهاتووش سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی چوار ساڵی رابردووی ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بێت.
به‌ڕوانین له كارنامه‌ی تره‌مپ و بایدن، له باره‌ی په‌یوه‌ندیی سیاسیی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، تا ئاستێك ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه هه‌ریه‌ك له دوو كاندیده‌كه چۆن ده‌یانه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌ن.
بۆ تره‌مپ، هێشتا پرسی گه‌مارۆ خستنه سه‌ر ئێران و كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و سوریا و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی تیرۆر و لێكنزیككردنه‌وه‌ی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و چه‌ند پرسێكی تر، له‌و پرسانه‌ن ئه‌گه‌ر چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌بێت له كارنامه‌ی ئیداره‌كه‌یدا ده‌بن بۆ چوار ساڵی داهاتووش، به‌ڵام بۆ بایدن كه پێشووتریش جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه، ره‌نگه مه‌سه‌له‌كه پێداچوونه‌وه بێت به په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران.
له هه‌موو ئه‌گه‌رێكدا، پێشبینیكردنی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ واقیعی ئێستا یه‌كناگرێته‌وه، به‌ڵام شته‌كه واكهوتۆتهوه كه هه‌میشه یاریكه‌ره گه‌وره‌كه باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی كێشه‌كاندا ده‌كێشێت.
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
بابەتەکانی تری نوسەر ...