ئه‌مه ئه‌مریكایه؟
شوان کەریم کابان
گومانی تیادانییه، ئه‌مریكا وڵاتێكی گه‌وره‌ی ئابووریی، سه‌ربازیی، سیاسی، ته‌نانه‌ت هونه‌ری و زانستیشه، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه ئه‌م بێ گومانییه خه‌ریكه له‌ق ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كه ئه‌ركه‌كانی به نیوه‌ناچڵ به‌جێ ده‌هێڵێت و به‌ڕاست و چه‌پدا سزا به‌سه‌ر ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات‌دا ده‌سه‌پێنێت، ته‌نانه‌ت روسیا و چینیش له‌م سزایانه ده‌ربازیان نه‌بووه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه ئه‌مریكاییه‌كی ره‌شپێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه خنكێنرا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زاییه‌كی به‌رفراوان له ئه‌مریكا و جیهانیش، به‌شێوه‌یه‌ك كه خۆپیشاندان به‌شی هه‌ره‌زۆری ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكای گرته‌وه و به‌هۆی دروستبوونی توندوتیژییه‌وه چه‌ندین كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌مریكا به‌و هه‌موو توانا زانستی و ته‌ندروستییه‌وه، په‌تای كۆرۆنای نوێ، زیانێكی گه‌وره‌ی گیانیی لێداوه و تائێستاش زیاتر له 210 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند ملیۆنێكیش تووش بوون، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕیی باسی ده‌كرد و چه‌ندین جار رایگه‌یاند كه ئه‌و په‌تایه ناگاته ئه‌مریكا و تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ خۆشی تووشی په‌تاكه بوو.
له پێشهاتێكی تردا، یه‌كه‌م جاره هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستابێت، به‌تایبه‌تی له‌و لێدوانانه‌ی پاڵێوراوه‌كان ده‌یده‌ن و به‌تایبه‌تیش تره‌مپ كه تائێستا چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر جۆبایدنیش ده‌ربچێت، مه‌رج نییه كۆشكی سپی هه‌روا ئاسان به‌جێ بهێڵم.
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێك باسی له‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ری ساخته‌كاریی زۆره له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، دوا راگه‌یاندنیشی رۆژی 26/10 بوو كه وتی: «ته‌نیا كاتێك ده‌دۆڕێین كه ره‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان تێكبده‌ن و ده‌ستكاریی ئه‌نجامه‌كان بكرێت.
چاودێران ده‌ڵێن: بارودۆخی ئه‌مریكا ناسه‌قامگیره، به‌هۆی خراپیی باری ئابووریی كه په‌تای كۆرۆنا هێناوێتییه ئاراوه، هه‌روه‌ها بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو. ئه‌مه جگه له‌و بێمتمانییهی له‌پاش كوشتنی جۆرج فلۆییدهوه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكاوه، له‌نێو ره‌شپێسته‌كاندا دروست بووه، هه‌روه‌ها دابه‌شبوونی به‌شی زۆری ئه‌مریكاییه‌كان به‌سه‌ر هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی هه‌ڵبژاردندا، كه مه‌ترسیی شه‌ڕێكی ناوخۆیی لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی 600 ملیۆن پارچه چه‌ك به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌یه و له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی پێشوودا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زیادیكردووه.
ئەم وتارە دەربڕی ڕاوبۆچونی نوسەر خۆیەتی و کوردسات نیوز لێی بەرپرس نیە
بابەتەکانی تری نوسەر ...