کارەساتی ھەلەبجە، پەلەیەکی رەشە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا
٣٤ ساڵ پێش ئێستا یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی مێژوو دژ بە گەلەکەمان ئەنجام درا کاتێک فڕۆکە مەرگ بەخشەکانی رژێمی دڕندانەی بەعس لە سایەی بێدەنگەیەکی شەرمەزاری نێودەوڵەتیدا، بە چەکی کیمیایی شاری ھەڵەبجەیان بۆمبباران کردو لە چەند خولەکێکی کەمدا زیاتر لە پێنج ھەزار مرۆڤی بێ تاوان شەھید و بە ھەزارانی دیکەش بریندار بوون و ژەھرو رقی زەردی بەعسیان رژاند بەسەر بەھاری سەوزی ساڵی ١٩٨٨ی ھەڵەبجەدا و ئەم کارەساتە مەزنەش بوو بە پەلەیەکی رەش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا .
بۆیە لە ئێستادا پێویستە یادی ھەڵەبجەو بیروەرییەکانی تری گەلەکەمان، ببنە ھەوێنی یەکێتی ریزەکانی گەلەکەمانو تەبایی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسیەکانی عیراق و کوردستان ، چارەسەرکردنی کێشەکانو چاکسازیی ڕاستەقینە بن، ھێشتا تەواوی ئاواتو ئامانجی شەھیدانی ھەڵەبجەو رێگایی ئازادی و دیموکراسی عیراق و تێکرای شەھیدانی کوردستانو ئەنفالکراوەکان بەدینەھاتووە، چەسپاندنی مافە نیشتمانییو دەستوریو دیموکراسیەکان ، بە تاکرەوی و بیری تەسکی حیزبی دەستەبەر ناکرێت و پارێزراو نابێت ، بەڵکو ھەماھەنگیو یەکھەڵوێستی ھەموولایەکی پێویستە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلەکەمان .
سڵاو لەڕۆحی پاک وبەرزە فڕی شەھیدانی ھەڵەبجەو
سەرجەم شەھیدانی ڕێگای دیموکراسی و ئازدی عیراق و کوردستان .
|