600 شەڕڤانی ژن لەشەڕوپێکدادانەکان لەسوریا شەھید بوون

600 شەڕڤانی ژن لەشەڕوپێکدادانەکان لەسوریا شەھید بوون
یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ئامارێکی نوێدا ئاشکرایکرد: ٦٠٠ شەڕڤانی ژن لەشەڕوپێکدادانەکان لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە سوریادا، شەھید بوون.
نەسرین عەبدوڵا وتەبێژی یەپەژە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لەکاتی کۆنتڕۆڵکردنەوەو پاککردنەوەی شاری رەققەو ناوچەکانی باکووری سوریا لە تیرۆریستانی داعش، ٦٠٠ شەڕڤانی ژن شەھید بوون، وتیشی: لەناو شەھیدەکاندا ژمارەیەک شەڕڤانی بەرەگەز عەرەبی و بیانی ھەیە.
ئاماژەی بەوەشدا: بەدەیان ژنی عەرەب کە دانیشتوی شاری رەققەن، لەماوەی رابردووداو بەمەبەستی بەشداریکردن لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، پەیوەندیان بە یەپەژەوە کردووە.