یۆڤانتۆس ھەموو شتێکی لەگەڵ رامسی کۆتایی پێھێناوە

یۆڤانتۆس ھەموو شتێکی لەگەڵ رامسی کۆتایی پێھێناوە

زۆرینەی سەرچاوەکانی ھەوڵ دوپاتیان کردەوە یانەی یۆڤانتۆس گەیشتۆتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئارۆن رامسی یاریزانی یانەی یانەی ئەرسناڵ بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.


تۆڕی سکای سپۆرت دوپاتی کردەوە رامسی لەگەڵ ھەموو شتێک لەگەڵ یۆڤانتۆس گەیشتۆتە رێککەوتن و تەنھا ئەوە ماوە دیاری بکرێت ئەو یاریزانە لە میرکاتۆی زستانە یاخود ھاوینە پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە دەکات.


لەلای خۆشیەوە پێگەی کاڵچۆ میرکاتۆ بڵاویکردۆتەوە بەڕێوەبەری کارەکانی رامسی لە یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا ئامادە دەێت بۆ ئەوەی وادەی پشکنینی پزیشکی و ئیمزاکردنی بۆندەکە دیاری بکەن.


بەپێی پێگەکەشی مووچەی رامسی لە نێوان ٦ بۆ ٧ ملیۆن یۆرۆ دەبێت لە پالڕَیشدا رەنگە ملیۆنێک و ٥ ھەزار یۆرۆی تری وەکو پاداشت پێ بدرێت.


یۆڤانتۆس ئارەزوو دەکات لەم میرکاتۆیە رامسی بباتە ریزەکانی بۆ ئەوەی لە چامپیۆنس لیگ یاری پێبکات بەڵام ئەرسناڵ داوای ٢٠ بۆ ٣٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات ئەمەش وادەکات رامسی تا ھاوین چاوەڕێ بکات و ئەو کاتە بەبێ بەرامبەر بچێتە ریزی خانمە پیرەکە.