یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی لویس سوارێز لە بارسێلۆنایە

یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی لویس سوارێز لە بارسێلۆنایە

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا، ئاشكرایانكردووە: یانەی یۆڤانتۆس گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا دەستپێكردووە تا گرێبەست لەگەڵ لویس سوارێزی ئۆرۆگوای ئەنجام بدەن، هەروەها بژاردەیەكی تر لەنێوان هەردوو یانە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

رۆژنامەی " تۆتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی بڵاویكردۆتەوە: پاراتی بەرێوەبەری وەرزشی یۆڤانتۆس، گەیشتۆتە بارسێلۆنا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیە لەسەر چەند بابەتێك كۆدەبێتەوە.

باسی لەوەشكردووە: یوڤی دەیەوێت لویس سوارێز بباتە ریزەكانیەوە، بۆ ئەو مەبەستەش چەند بژاردەیەكی وەك ئاڵوگۆڕ خستۆتە بەردەم بەرپرسانی یانە كەتەلۆنیەكە، لەوانەش دانێلی رۆگانی و ماریۆ مانزۆكیچ.

لەلایەكی ترەوە، بەرپرسانی یوڤی دەیانەوێت ، ئیمری جانی ئەڵمانی بە ئیڤان راكیتیچی كرواتی ئاڵوگۆڕ بكەن.

بەهۆی پێكانی 3 هێرشبەرەكەی ئەوانیش ، مێسی و سوارێز و دیمبلی ، پێدەچێت بەرپرسانی بارسا رازی ببن سوارێز بە ماریۆ مانزۆكیچ ئاڵوگۆڕ بكەن.