یواکیم لۆف: مێسی باشترە چونکە دەتوانێت ٨ بۆ ٩ یاریزان تێپەڕێنێت

یواکیم لۆف: مێسی باشترە چونکە دەتوانێت ٨ بۆ ٩ یاریزان تێپەڕێنێت
یواکیم لۆفی ئەڵمانی و راھێنەری ھەڵبژاردەی مانشافت، باشترین یاریزانی جیھان لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی، دیاریدەکات.

لە لێدوانێکدا، لۆف بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی راگەیاندووە:  باشترین یاریزانی جیھان؟ من لیۆنێل مێسی ھەڵدەبژێرم نەوەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

وتیشی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی کاریگەر و پیشەگەرە و گۆڵکەرێکی بەتوانایە، بەڵام بە بۆچوونی من میسی یاریزانێکی تەواوە و لە ھیچی کەم نییە.

راھێنەرەکەی مانشافت باسی لەوەشکرد: مێسی خێرایەکی زۆری ھەیە و ئەوەش وایکرد بڕیاری من بۆ میسی بێت، ئەو دەتوانێت ٨ بۆ ٩ یاریزان تێپەڕێنێت.