یارییە وەرزشییەکان یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن

یارییە وەرزشییەکان یارمەتی خەوێکی باشتر دەدەن

توێژینەوەیەکی ئەمریکی نوێ ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەکان کاریگەری هەیە لە سەر باشترکردنی خەو لە گەنجان و تازەپێگەشتوواندا.

ئەم توێژیەنەوەیە کە لە پێگەی (ساینس دیلی) بڵاوکراوەتەوە ئەوەشی خستەڕوو گەر  تازە پێگەیشتووان لە ماوەی ڕۆژدا چالاکی جەستەیی زیاتریان هەبێت ئەوا زووتر دەتوانن بخەون و بۆ ماوەیەکی زیاتر پشوو وەرگرن.

توێژینەوەکانی ڕابردوو ئاماژەیان بەوەداوە کە تازەپێگەشتووان پێویستیە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر بخەون لە ماوەی شەودا، بەڵام لە ئێستادا وا خەمڵاندن دەکرێت کە تازە پێگەشتووان کەمتر لە ٨ کاتژمێر دەخەون لە شەو و ڕۆژێکدا.