کەسی دووەمی داعش لەدێرەزوور دەستگیرکرا

کەسی دووەمی داعش لەدێرەزوور دەستگیرکرا
ھێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانان کەسی دووەمی گروپی تیرۆریستی داعشیان لە دێرەزوور دەستگیرکرد.

لەئۆپەراسیونێکی ھەواڵگیریدا، ھیزێکی ھاوبەشی سوریای دیموکرات و ھێزەکانی ئەمەریکا توانیان ئوسامە ئەبو زێد یەکێک لەدیارترین سەرکردەی باڵای داعش کە بەجێگرەوەی بەغدادی دەناسرێت دەستگیربکەن.

لە شاروچکەی (تەیانە) لە رۆژھەلاتی دێرەزور ھێزەکانی ئەمریکا و شەڕڤانان لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا ئوسامە ئەبو زێدیان لە ژێرزەمینێکی نھێنیدا دەستگیرکردووە، ئەوەش دوای ئەوەی  لە کاتی گەماروودانیدا، ئەبو زەید ھەولی خوتەقاندنیداوە، بەڵام ریگریان لێکراوە، بەپێی وتەی سەرچاوەکان  لەگەڵ دەستگرکردنی کەسی دووەمی داعش دەستبەسەر ٢٠ مۆبایل و ٨٠ قالبی ئالتۆنی و بڕێکی زۆر پارە دا گیراوە. 

ئوسامە ئەبو زێد سەرکردەی داعش تەمەنی ٣٥ سالە و لەدایکبووی شارۆچکەی تەیانە-ی دێرەزۆرە ، دەرچووی کۆلێژەی یاسایە و پێشتر وەکو ئەفسەر لە ناو سوپای سوریا جیابووە و چووە ناو رێزەکانی بەرەی نوسرە و دواتر بو ناو داعش.