لە ڕێوڕەسمی عاشورا لە كەربەلا زیاتر لە ١٠٠ زیارەتكار بوونە قوربانی

لە ڕێوڕەسمی عاشورا لە كەربەلا زیاتر لە ١٠٠ زیارەتكار بوونە قوربانی

لە بەڕێوەچوونی مەراسیمی عاشورا، بەهۆی داڕوخانی ڕێڕەوێك لە مەزراگەی ئیمام حسێن لە كەربەلا ٢٨ كەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ٩٠ كەسی تریش بریندار بوون.

لێپرسراوانی ئەمنی مەزارگەی ئیمام حسێن ڕایانگەیاند: ڕووداوەكە بەهۆی زۆری ژمارەی زیارەتكارانەوە بووە و ڕێڕەوێك لە مەزارگەكە هەرەسی هێناوە و داڕماوە و بەهۆیەوە ٢٨ زیارەتكار گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە ٩٠ی تریش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هاوكات لە بەغدادیش، بەهۆی لە خۆدان بە زنجیر و شمشێر لە ڕێو ڕەسمی عاشورا، نزیكەی ٤٠٠ كەس، باری تەندروستییان تێكچووە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ڕەسافە.