کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەکەرکوک بەچارەسەر نەکراوی ماوەتەوە

کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لەکەرکوک بەچارەسەر نەکراوی ماوەتەوە

ماوەی سێ مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەڵامی راپۆرتی لیژنەی چارەسەرکردنی کێشە کشتوکاڵییەکانی کەرکوکی نەداوە.

پەرلەمانتارێکیش گومانی ھەیە ئەو راپۆرتەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، ھاوشێوەی راپۆرتی لیژنەکانی پێشووتر پەراوێز بخرێت.

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت: بەغداد وەکو پێویست بەدەنگ کێشەکانی کەرکوکەوە نەھاتوەو تائێستاش لیژنەی باڵای ماددەی ١٤٠ لەبەغداد کارا نەکراوەتەوە، داواشی کرد رێچکەی دەستوریی بۆ چارەسەری کێشەکانی کەرکوک بگیرێتەبەر.