کۆمپانیای نیسان دەستبەرداری ژمارەیەک لە کارمەندەکانی دەبێت

کۆمپانیای نیسان دەستبەرداری ژمارەیەک لە کارمەندەکانی دەبێت

دابەزینی ڕێژەی قازانجی فرۆشتن کۆمپانیای نیسان ناچار بە چاکسازی دەکات.


لە ھەواڵێکی سایتی "سکای نیوز"ی عەرەبیدا ھاتووە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دەستەی کارگێڕی کۆمپانیای "نیسان مۆتۆرز" بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکەیان ئاگادارکردووەتەوە دەربارەی دابەزینی ئاستی قازانجی فرۆشتنی کۆمپانیا بە ڕێژەی ٩٠٪ لە چارەکی یەکەمی ساڵەکەدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکەی دەستەی کارگێڕی ئەمە خراپترین ئاماری وەرزە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو لە کۆمپانیاکەدا.
لە بەرامبەردا، بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە لە ھەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاستی زیانەکان، ناچارن دەستبەرداری ژمارەیەک لە کارمەندەکانیان بن کە نزیکەی لە ٧٪ی کۆمپانیاکەیە و بە ١٣٨ ھەزار کارمەند دەخەمڵێنرێت.
پێشبینیشدەکرێت کە ئەو کارمەندانە لە کارگە و بریکارەکانی دەرەوەی بنکەی سەرەکیی کۆمپانیا بن کە بارەگاکەی لە وڵاتی ژاپۆنە.