کۆتایی ھاتنی وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی

کۆتایی ھاتنی وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی

دوای سێ مانگ لە وەرزی قەدەغەکردنی راوە ماسی، راوچییەکان کۆتاییان بە چاوەڕوانییەکانیان ھات و گەڕانەوە بۆ سەر کارەکەیان.

دەریاچەی دەربەندیخان یەکێکە لەو دەریاچانەی کە ساڵانە لە کاتی وەرزی راوەماسیدا راوچییەکان بۆ راوکردن رووی تێدەدەکەن و چەندین جۆری ماسی تێدایە.

ئێستا کە وەرزی راوە ماسی کۆتایی ھاتووە، راوچییەکان داواکارییان ھەیە و دەڵێن گرنگە چاو بە ماوەی قەدەغەکردنی راوە ماسی بھێندرێت.

تیمی رۆژنامەوانی کوردسات نیوز، بۆ ماوەی ١٦سەعات لەگەڵ راوچییەکانی دەریاچەی دەربەندیخان ماوەتەوە بۆ خستنەرووی شێوازی راوکردنەکەو کێشەو گرفتی راوچیان.