کۆتایى ئەمساڵ خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە

کۆتایى ئەمساڵ خوێندنى ماستەر لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە

خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی خوێندنی 2019 – 2020 ده‌كرێته‌وه‌ و ژمارەی کورسیەکان گوێره‌ی پێداویستی به‌شه‌كان و بازاڕی كاری كوردستان ده‌بێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌ باره‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان له‌ زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان و خوێندنی ماسته‌ر ده‌ركرد و مەرجەکانی بڵاوکردەوە.

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند، خوێندنی ماستەر لە زانکۆکان دەستپێدەکاتەوە بەتایبەت بۆ ئەو بەش و کۆلێژانەى کە پێویستى هەنوکەیى بازاڕى کارى کوردستانن.

هاوکات وەزارەتی خوێندنی بالا رایگەیاندوە، ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌ كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌ت، هەروەها جەخت له‌ به‌رده‌وام بوونی كاركردن به‌ سیستمى کردیتیت بۆ سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان كراوه‌ته‌وه ‌لەگەڵ رەچاوکردنى تایبەتمەندیەتى بەشە پزیشکییەکان.