ڤیدیۆ.. یەکێتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیەکانمان بۆ ھەموو بەشەکانی کوردستان

ڤیدیۆ.. یەکێتی: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیەکانمان بۆ ھەموو بەشەکانی کوردستان
یەکێتی نیشتمانی کوردستان , کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان"کەنەکە"  لە کۆبوونەوەیەکدا دواپێشھاتەکانی پەیوەست بە گەلی کورد لە خۆرھەڵاتی ناوەراستیان تاووتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو وەفدەکەی "کەنەکە" رایانگەیاند ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ یەکخستنی بۆچونی ھەموو لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستانە سەبارەت بەو گۆڕانکاری و پێشھاتانەی کە لە ئارادان پەیوەست بە پرسی کورد لەناوچەکەدا بە ئامانجی بەدیھێنان و چەسپاندنی ماف و داخوازییەکانی گەلی کورد لە ھەموو بەشەکانی کوردستان. 
لایخۆیەوە قادر حەمەجان عەزیز ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند،  یەکێتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیەکانی بۆ ھەموو بەشەکانی کوردستان و ھەموو توانایەکی خۆیی دەخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی ھەموو ئەو پەیامە نیشتمانی و نەتەوەییانەی کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان"کەنەکە" کاری بۆ دەکات.