ڤیدیۆ.. چین شەمەندۆفێری بێ ھێڵی ئاسنین دەخاتە کارەوە

ڤیدیۆ.. چین شەمەندۆفێری بێ ھێڵی ئاسنین دەخاتە کارەوە
چین لە ھەنگاوێکدا بۆ خێراکردنی گواستنەوە لەشارە گەورەکان، شەمەندۆفێرێکی خستە کارەوە کە پێویستی بەھێڵی ئاسنین نیە.
ئەم شەمەندۆفێرە تازەیە تایەی نەرم و کشاوی لەسەرە، ھەروەھا لەڕێی ئامێری رێ نیشاندەرەوە شەقامەکان دیاری دەکات.
ئەم شەمەندۆفێرە تازەیە درێژییەکەی دەگاتە ٣٠ مەتر ٣٠٧ سەرنشین دەگرێت، خێراییەکەشی دەگاتە ٧٠ کم لە سەعاتێکدا.