ڕەوشی سوریا و داهاتووی خۆرهەڵاتی فوڕات تاوتوێكراوە

ڕەوشی سوریا و داهاتووی خۆرهەڵاتی فوڕات تاوتوێكراوە

دوای ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیا لە بارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری سوریا، سێ وەفدی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات لە دوو ڕۆژی رابردوودا سەردانی دیمەشق و قاهیرە و مۆسكۆیان كردووە.

ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایانگەیاندووە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ئێستای سوریا و داهاتووی خۆرهەڵاتی فورات سەردانی دیمەشقیان كردووە و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای سوریا كۆبوونەتەوە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە كە دوو وەفدی دیكەی ئەنجومەنەكە لە بارەی ڕەوشی خۆرئاوای كوردستان و خۆرهەڵاتی فوڕات بە جیا سەردانی مۆسكۆ و قاهیرەیان كردووە.

سەردانی ئەو وەفدانە لە كاتێكدایە كە هەفتەی ڕابردوو ئەمریكا و توركیا لە بارەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام بە قوڵایی ٢٠ بۆ ٣٠ كیلۆمەتر لە باكووری سوریا ڕێككەوتن.