ڕێگاکانی بەهێز کردنی یادگە

ڕێگاکانی بەهێز کردنی یادگە

بێگومان هەموو کەس لە ماوەی ژیانیدا تووشی لە بیرچوونەوە  دەبێت  بە تایبەتی لەو کاتانەدا کە ژیان زیاتر ئاڵۆز دەبێت ئەمەش شتێکی ئاسایە ، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا و زۆربوونی سەرقاڵییەکانی ژیان ڕەنگە کەسەکان زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە ببن و هەندێک جار پێویستە لە کاتێکی زوودا چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی نەبێتە کێشەیەکی تەندروستی لە داهاتوودا.

لێرەدا باشترین ڕێگاکانی بەهێزکردنی یادگە دەخەینەڕوو :

١.کەمکردنەوەی بەکارهێنانی شەکر .

٢.پارێزگاری لە کێشی سروشتی لەش .

٣.خەوتن بە پێی پێویست .

٤.ڕاهێنان پێکردنی مێشک .

٥.زیاتر کردنی ڕاهێنانە وەرزشییەکان .

٦.کەم خواردنی کاربۆهیدرات .

جگە لەم خاڵانە چەند هۆکارێکی تر هەن کاریگەریان لەسەر باشترکردنی یادگە هەیە ، لەوانەش خواردنی ئەو خۆراکانەی دژە هەوکردنن وەک میوەکان و سەوزەوات و چا ، تووش یەکێکە لە میوە سوود بەخشەکان کە ڕێگرە لە توشبوون بە لەدەستدانی یادگە ، هەروەها خواردنی ماسی کە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣ یاریدەدەرە بۆ باشترکردنی یادگە بەتایبەت لە کەسە بەتەمەنەکاندا .