چاوەڕواننەکراو : نێیمار دواین بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی دا

چاوەڕواننەکراو : نێیمار دواین بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی دا
وێنەکە تایبەتە بە کوردسات نیوز

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئەوروپا ئاشکرایانکردووە: نێیمار داسێلڤای بەرازیلی و ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، بەهۆی بێهیوابوونی لە چوونی بۆ یانەی بارسێلۆنا دواین بڕیار لەسەر چارەنوسی داوە.

ماڵپەڕی سکای سپۆرتی بەریتانی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی لە بارەی نێیمارەوە بڵاوکردۆتەوە، ئەو ئەستێرەیە دوای ئەوەی هیوای نەماوە بگەڕێتەوە بارسا ، بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە ئامادەیە ئەم وەرزە لە پاریس بمێنێتەوە.

لە لایەکی ترەوە ، پەیامنێرمان " دارەوان حاجی حامید" چەند ڕۆژێک  لەمەوبەر لە سەرچاوەکانی نزیک لە پاریسەوە ئاشکرایکردبوو، نێیمار دەمێنێتەوە و ناچێتە بارسێلۆنا.

پێشتر بارسێلۆنا چەند گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی نێیمار پێشکەش بە پاریس کردبوو لەوانە بڕی 130  ملیۆن یۆڕۆ و چەند یاریزانێک ، دواتر بارسا بۆندێکی تری بە 140 ملیۆن یۆرۆ ئامادەکرد و لە کۆتایشدا 170 ملیۆنی بە دوو قیست دا بە پاریس بەڵام یانە فەڕەنسیەکە بەو شێوەیە رازی نەبوون.

گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلیەکە، کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە لەهاوینی 2022 کۆتایی دێت.

 

1/ 9 / 2019

12:45 AM