چاوەڕواننەکراو : بزانە کێ لە پێکهاتەی ریاڵ بۆ چامپیۆنس لیگ دورخراوەتەوە

چاوەڕواننەکراو :  بزانە کێ لە پێکهاتەی ریاڵ بۆ چامپیۆنس لیگ  دورخراوەتەوە

زینەدین زیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، لیستی یاریزانەکانی بۆ وەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ ئاشکرا کرد و بەهۆی پێکانیشەوە مارکۆ ئەسێنسیۆی دورخستۆتەوە.

لە لیستەکەدا ، زیدان ئاریۆلای گۆڵپارێزی نوێی یانەکەی و ڕۆدریگۆ گۆیسی بەرازیلی بانگهێشتکردووە.

بەهۆی پێکانەوە ، ئەسێنسیۆ لە لیستەکەدا نیە کە ماوەی 7 مانگ دوردەکەوێتەوە.

دیارترین یاریزانانی ڕیاڵ پێکدێن لە : کۆرتوا ، ئاریۆلا ، ڕامۆس ، کارڤاخال ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، مارسیلۆ ، مێندی ، کرۆس ، مۆدریچ ، ئیسکۆ ، ڤاڵڤێردی ، هازارد ، ڤینیسیۆس جۆنیۆر ، بەیڵ ، لۆکاس فاسکوێز ، کاسیمیرۆ ، یۆڤیج ، براهیم دیاز ، ماریانۆ دیاز ،بنزیمە.

 

4 / 9 / 2019

9:03 PM