پەتاتە چارەسەرە بۆ زۆر کێشەی تەندروستی

پەتاتە چارەسەرە بۆ زۆر کێشەی تەندروستی

پەتاتە دەوڵەمەندە بە زۆرێک کانزا و ڤیتامین و ماددەی خۆراکی بەسوود کە وادەکات جەستە دووبارە نوێ بێتەوە و ووزەیەکی باش وەربگرێت و لە زۆر کێشەی تەندروستی ڕزگاری بێت.

ئەو ماددە خۆراکییانەی لە پەتاتەدا هەیە:

  • مس

  • مەنگەنیز

  • فۆسفۆر

  • پۆتاسیۆم

  • کارۆتین

  • ڕیشاڵ

  • فلافۆن

  • ڤیتامین C

  • ڤیتامین B5

  • ڤیتامین B3

  • ڤیتامین B6

 

بەهۆی بوونی ئەم کۆمەڵە ڤیتامین کانزایەوە لە پەتاتەدا کە هەریەکە و کارێک دەکات و سوودێک بە بەشێکی دیاریکراوی جەستە دەگەیەنێت، بۆیە دەتوانین بڵێین پەتاتە ئەم سوودانەی هەیە:

 

  1. هەست کردن بە ماندوویی و سەرگێژ خواردن ناهێڵێت.

  2. لاوازی نینۆکەکان چارە دەکات.

  3. دڵەڕاوکێ و دوودڵی کەم دەکاتەوە و چارەسەرە بۆ خەمۆکی و بێزاری.

  4. بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن و ووزەیەکی باش دەبەخشێت و لە ماندووبوون ڕزگاریان دەکات.

  5. کاری زیاد لە ١٠٠ جۆری ئەنزیم لە جەستەدا چالاک دەکات.

  6. ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دروست کردنی ترشە ئەمینییەکانی ناو جەستە و دروستکردنی پرۆتین و خرۆکە سوورەکان و DNA.

  7. یارمەتی ناردنی نێردراوە دەمارییەکان دەدات.