پێكهاتەكانی كەركوك خوازیارن بە دانوستان كێشەكان چارەسەر بكرێن

پێكهاتەكانی كەركوك خوازیارن بە دانوستان كێشەكان چارەسەر بكرێن

لایەنی عەرەبی و تورکمانی لە کەرکوک خوازیارن کێشەکانی پارێزگاکە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

سەركردەی هێز و لایەنە عەرەبی و توركمانییەكانی كەركوك، لەگەڵ ئەو رەوشەدا نین كە لە شارەكەدا هەیە و خوازیارن بە دیالۆگ كێشەكان چارەسەر بكرێن و رەوشەكە ئاسایی بكرێتەوە.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش رایدەگەیەنێت: دانوستانی نێوان لایەنەكانی كەركوك قۆناغێكی باشی بریوە و وەكو كورد پێداگری لەسەر شایستەی هەڵبژاردنەكان دەكەین.