پێشبینی دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت

پێشبینی دابەزینی پلەی گەرما دەکرێت
کەشناسی ھەرێم بە لیستێک پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاشکرا کراوە کە بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو لە کەرکوک دەبێت کە ٤٨ پلەی سیلیزییە.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای پێشبینکراوی ئەمڕۆی شارە گەورەکانی ھەرێم بەم جۆرە دەبێت:

ھەولێر: بەرزترین ٤٥ و نزمترین ٣٦ پلە دەبێت

سلێمانی: بەرزترین ٤٣ و نزمترین ٢٥ پلە دەبێت

دھۆک: بەرزترین ٤٣ و نزمترین ٢٨ پلە دەبێت

کەرکوک: بەرزترین ٤٨ و نزمترین ٣٤ پلە دەبێت