پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئامادە دەكرێت

پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئامادە دەكرێت

دوای كۆبوونەوەی نوێنەرانی كورد لە عێراق لەگەڵ حكومەت و پەرلەمانی كوردستان، چاوەڕوان دەكرێت لە داهاتوویەكی نزیك وەفدێكی حكومەتی هەرێم لەسەر پرسی بودجە و نەوت و ناوچە جێناكۆكەكان و چەند پرسێكی تر سەردانی بەغداد بكات.

ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ لە عێراق نزیك دەبێتەوە و نوێنەرانی كوردیش لە عێراق دەڵێن، بۆ تێپەڕاندنی بودجە پێویستیان بە پاڵپشتی حكومەتی هەرێم دەبێـت.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرنگە بۆ لەمەودوا ئاگاداری سەردانی وەفدی هەرێم بین بۆ بەغداد بۆ ئەوەی بزانین ئەنجامی ڕێككەوتنەكان چییە. ئەندامێكی لیژنەی دارایش لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت، ئومێدمان زۆرە كورد لە پڕۆژە بودجەی ساڵی داهاتوو مافی پارێزراو بێت.