پشیلە گژوگیا دەخوات؟

پشیلە گژوگیا دەخوات؟

ئەگەر پشیلەکەت بینی لە باخەکە گیا دەخوات هیچ سەیرنەبێت لەلات، بەڵکو دەبێت هانی بدەیت بۆ گیا خواردن.

پێگەی sciencemag بڵاویکردۆتەوە ، پشیلە هەندێک جار گیا دەخوات بەڵام ئەیهێنێتەوە چونکە گەدەی بە گیا رانەهاتوەو پشیلە لە ئاژەڵە گۆشتخۆرەکانە.

هەرچەند پشیلە لە ئاژەڵە گۆشتخۆرەکانە، بەڵام هەندێک جار گیا دەخوات ئەویش بۆ پاکردنەوەی گەدەیەتی بەتایبەت کاتێک مشک و وخواردنی پیس دەخوات، ئەو گژوگیایە وا دەکات گەدەی ترشی فولیک دەربدات ئەویش یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی گەدەی ئاژەڵەکان.

لێکۆڵەرەوەکان هانی ئەوانە دەدەن کە پشیلەیان راگرتوە ، هەندێک گژوگیا بڕوێنن دەبێتە خۆراکێکی باش بۆ پشیلەکانیان.