پشكنینی DNA بۆ روفاتەكانی سەماوە دەستیپێكردووە

پشكنینی DNA بۆ روفاتەكانی سەماوە دەستیپێكردووە

هەنگاوەكانی پشكنینی دی ئێن ئەی بۆ روفاتی ئەنفالكراوان دەستیپێكردووەو بەڕێوەبەری گشتی پزیشكی دادوەری بەغدادیش دەڵێت: پشكنینی روفاتی ئەنفالكراوان مانگ و نیوێكی دەوێت.

دوای هەڵدانەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵ لەسەماوە و دەرهێنانی روفاتی ئەنفالكراوان، ئێستا هەنگاوەكان بۆ تەواوكردنی پشكنینی دی ئێن ئەی دەستی پێكردووە و وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش بۆ هەمان مەبەست سەردانی پزیشكی دادوەری بەغدادیان كرد و پشتیوانیی خۆیان بۆ زوو تەواوكردنی هەنگاوی پشكنینەكان بۆ دووپاتكردنەوە.

لای خۆشیەوە دکتۆر زەید عەلی عەباس بەڕێوەبەری فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی بەغداد رایگەیاندووە: پێدەچێت پشكنینی روفاتی ئەنفالكراوان مانگ و نیوێكی پێویست بێت تا رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێنەوە.