پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم

پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم

پرسی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێم، مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی گەیاندە سلێمانی و لە بارەی ئەم پرسەوە لەگەڵ ھەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی سۆسیالیست و بزووتنەوەی گۆڕان کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی و وەفدی پارتی، وەفدی یەکێتی پەرۆشی خۆی نیشاندا بۆ گەیشتن بە ئەنجام لە چوارچێوەی رێککەوتنی پێشوەختی یەکێتی و پارتی لەبارەی کۆی مەسەلەکانی نێوانیان.
دوای یەکەم وێستگەی کۆبوونەوەکەی راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی نوێی ھەرێم لەگەڵ یەکێتی.

 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند: یەکێتی دەیەوێت لەگەڵ لایەنەکانیتر حکومەتێکی ڕاست و دروست و بەھێز پێکبھێنین، سەبارەت بەبارودۆخی کەرکوکیش ڕایگەیاند ئەمە کێشەی ھەموانەو ناحەقی زۆر بەرامبەر کورد دەکرێت و پێویستە چارەسەر بکرێن.

دوای یەکێتی، مەسرور بارزانی و وەفدی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانیان کرد و لەگەڵ محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی ئەو حزبە بۆ ھەمان پرس کۆبۆوە، دواتریش لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان کۆبووەو دوای کۆبوونەوەکەش مەسرور بارزانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سوپاسی ھەڵوێستی جوامێرانەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین.