پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر نەكراوە

پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر نەكراوە

كۆتایی ئەمساڵ ئەو رێككەوتنە كۆتایی دێت كە لە بودجەی 2019دا جێگیركراوە و تائێستا پرسی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر نەكراوە.

كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر پرسی نەوت تا ئێستا چارەسەر نەكراوە و كۆتایی ئەمساڵ ئەو رێكەوتنەش كۆتای دێت كە لە بودجەی 2019 عێراقدا كراوە و بەغدادی پابەند كردووە بەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

 هەرچەندە تا ئێستا بەغداد بەردەوامە لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵام نزیكبوونەوە لەو وادەیە جۆرێك لە نیگەرانی لە نێو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دروستكردووە، نوێنەرانی كورد لە بەغداد و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ ئەوەن بەدانوستان سەرجەم كێشەكان چارەسەر بكرێن، چونكە تەنها رێگە لە بەردەم هەرێم رێكەوتنە لەگەڵ بەغداد.